بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مووسا عەلیزادە تەباتەبایی، وتی: ماوەی زیندانی زۆربەی ئەو زیندانیانە لە ٢ بۆ ١٠ ساڵە کە یەل لەسەر چواریان لەوێ تێپەڕاندووە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئوە کارە دوای گفتوگۆی بەربڵاوی باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق بەتایبەتی ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی دادی عێراق لەوانە سەرۆکی دەسەڵاتی دادی عێراق ئەنجام دەدرێت، زیادی کرد: ئەو گواستنەوە بە پێێ مادەی ٣ ی ڕێککەوتننامەی هاوکاری مافی و دادوەری ئێران و عێارق ئەنجام دەبێت.
تەباتەبایی هەروەها ڕاشیگەیاند: تاوانی زۆربەی ئەو زیندانیانە چوونی نایاسایی بۆ عێراق، گواستنەویە مادەی هۆشبەر و دزی بووە کە ئەو توانگەلە لە عێراق سزای قورسی هەیە.
Your Comment