بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 346 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 33 هەزار و 299 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6968 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 581 هەزار و 824 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 463 هەزار و 611 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە
بۆچوونی ئێوە