کارداری باڵوێزخانەی فەڕەنسا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

فلۆران ئیدالۆ کارداری کاتیی باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە تاران لە نەبوونی باڵوێزی ئەو وڵتە بە هۆی پاڵپشتی بەرپرسانی فەڕەنسا لە ئەو کاریکاتۆرانەی کە سووکایەتیان بە پێغەمبەر(د.خ) کردووە، بانکگێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو دوابەدوای ناڕەزایەتی بە پێداگری بەرپرسانی فەڕەنسەوی لە پاڵپشتی لە بڵاو کردنەوەی کاریکاتۆری سووکایەتی بە پێغەمبەر(د.خ)، بەڕێز فلۆران ئیدالۆ کارداری کاتیی باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە تاران لە نەبوونی باڵوێزی ئەو وڵاتە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.

لە ئەو دیدارەدا جێگری بەرپرسی گشتی ئەورووپای وەزارەتی دەرەوەی ئیران، وێڕای شەرمەزار کردنی هەوڵە قبووڵ نەکراوەکانی بەرپرسانی فەڕەنسەوی کە بووەتە هۆی ئاڵۆزی ملیۆنان موسڵمان لە ئەورووپا و جیهان، جەختی کرد: هەر جۆرە سووکایەتی و بێ ڕێزیەک بە پێغەمبەری خودا (د.خ) و بایەخەکانی ئیسلا لەلایەن هەر کەس و لە هەر پۆستێکەوە بەتوندی شەرمەزار و ئیدانە کراوە.

ناوبراو جەخی کرد: ئەو کاردانەوە ناژیرانەی بەرپرسانی فەڕەنسەوی دەبێتە هۆی توندڕەوی کە بە ناوی ئیسلامەوە دەست بدەنە توندوتیژی و ئاڵۆزییەوە.

News Code 34579

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha