AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٤ ١٠:٠٢

فەرماندەی فەوجی لالش:

هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی شنگال بسەپێنن بە چەک ڕووبەڕوویان دەبینەوە

هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی شنگال بسەپێنن بە چەک ڕووبەڕوویان دەبینەوە

فەرماندەی فەوجی لالش دەربارەی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق‌و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەسەر شنگال هاته‌ده‌نگ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خاڵ عەلی فەرماندەی فەوجی لالش دیدارێكى له‌گه‌ڵ ئاژانسى فورات نیوز وتی: "ئه‌گه‌ر پارتى‌ و عێراق ڕێككه‌وتنی شنگال بسه‌پێنن، به‌چه‌ك ڕوبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه‌".

فەرماندەی فەوجی لالش ڕێکكه‌وتنى پارتی ‌و بەغدا لەسەر شنگال بە ڕێککەوتنێکی ئەمریکی ناودەبات.

دەشڵێت:"پارتی بەکرێگێراوی ئەمریکا و ئیسرائیلە، منداڵێکی نازداری ئەمریکایه‌، بە هەمانشێوەی حکومەتی ئێستای عێراقیش سیاسەت ‌و بەرنامەی ئەمریکا بەڕێوەدەبات".

خاڵ ده‌ڵێت:"ئێزدی لەپێشتر قوربانی بوون‌و دەیانەوێت ئیستاش هەر بیانکەنەوە بەقوربانی، ئێمە وەک گەلی ئێزدی قبووڵی ناكه‌ین هیچکات ببینە قوربانی، ئێمە لەو ڕێککەوتنانە بەهێزترین، ئەوان وایدەبینن کە ئێزدی بێ خاوەنن، بێ سیاسەتن‌و بێهێزن، بەڵام لەڕاستیدا وانییە ئێزدیەکان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە، ئێزدییەکان لەدوای ئەوەی چەند جارێک فرۆشران، ئیدی ئیستا تێگەیشتوون‌ و دەتوانن خۆیان بپارێزن".

 سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم‌و به‌غدا له‌سه‌ر شنگال ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌ هۆشداریداوه ‌و ده‌ڵێت:"ئێمە لەسەر ناوی هیچ پارتێکی سیاسی قسە ناکەین، لەسەر ناوی ئیزدی قسە دەکەین ‌و دەڵێین، هیچ دەسەڵاتێکی حکومەت لەدەسەڵاتی گەل بەهێزتر نییە، ئەوکەسەی بوەتە حکوومەتیش گەل ئەوانی کردوەتە سه‌ر دەسەڵات، ئێمە دەنگمانداوە و ئێمە ئەوانمان گەیاندوەتە ئەو قۆناغە، ئەگەر عێراق‌و پارتی بەهێز بیانەوێت ئەو ڕێککەوتنە بەسەر ئێمەدا بسەپێنن، ئێمەش بەناوی گەلی ئێزدییەوە بەچەک لەپێشان ڕادەوستین."

News ID 34558

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha