بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، شەمسەدین بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئیدارەی خانەنشینکراوانی هەولێر، گەندەڵترین لقی ئەو ئیدارە لە هەرێمی کوردستانە، وتی: ١٢ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی نایاسایی مووچەی خانەنشینی بە پلەی بەرپرسی گشتییەوە وەردەگرن کە زۆربەشیان لە عێراق دەژین.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە وتیشی: مووچەی خانەنشینی ئەو کەسانە لە ڕێگای پارتە دەسەلاتدارەکانی هەرێمەوە تەرخان کراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو کەسانە لە بنەڕەتدا فەرمانبەری وەزارەتخانە و ڕێكخراوە دەوڵەتییەکان نەبوون. بەڵکوو پێشینەی ئەندامێتی لە پارتێک وەکوو پێشینەی فەرمانبەری بۆیان حەسێب دەکرێت و مووچەیەکی زۆر وەردەگرن کە ئەو بابەتە، یەکێک لە سادەترین کارە گەندەڵییەکان لە هەرێمی کوردستانە.
شیاوی باسە غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە هەبوونی زیاتر لە نیو ملیۆن فەرمانبەری ساختە لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دابوو کە بە شێوەی نایاسایی مووچە لە دەوڵەت وەردەگرن.
بۆچوونی ئێوە