بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی کارگێڕ و بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی، لەمیانی بەشداریکردنی لە گفتوگۆی "نیو کاژێر"ی رادیۆ نەوا، رایگەیاند: ئەوان وەکوو یەکێتی ئاگایان لە رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و فیدراڵ نەبووە لەبارەی شنگال و لە میدیاکانەوە بیستویانە.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی پێشی وایە، رێککەوتنەکەی شنگال سەرناگرێت، چونکە چەندین هێز و لایەنی دیکە، کە نزیکن لە پەکەکە، هەروەها خەڵکی ناوچەکە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عیراق، کە سەر بە موسڵن، رێککەوتنەکە رەتدەکەنەوە، بەتایبەتییش ئاستەنگە گەورەکە هێزە نزیکەکانی پەکەکە دەبن، کە خەڵکی ئەو ناوچەیەن و کوڕ و کچی شنگالن.
کارگێڕی مەڵبەندی یەکێتی لە موسڵ گومانیشی لە رێککەوتنەکە هەیە، دەڵێت، دەبوو ناوچە جێناکۆکەکانی دیکەشی بگرتایەتەوە، بۆ نمونە کەرکوک و دەشتی نەوینەوا و شوێنەکانی دیکە، بەڵام تەنها رێککەوتن لەسەر شنگال کراوە، بۆیە بە گومانەوە لە رێککەوتنەکە دەڕوانێت.
کارگێڕی مەڵبەندی یەکێتی لەموسڵ :
یەکێتی بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری ڕێککەوتنی شەنگال نەبووە
کارگێڕی مەڵبەندی یەکێتی لەموسڵ دەڵێت: ئاگایان لە رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا نەبووە و لە میدیاکانەوە بیستویانە.
News ID 34402
Your Comment