بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فورات نیوز، شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەهلی حەق بە ڕێککەوتنی شەنگال لە نێوان بەغدا و هەرێم کاردانەوەی نیشان دا.
بە گوێرەی تەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی شەنگال لە نێوان بەغدا و بەرپرسانی هەرێم تەشیرفاتی سیاسی و دانوستانی هەڵبژاردنە.
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق جەختی کرد: ئێزدییەکان پێش لە ئەوە ڕەنج و ئازاری زۆریان چێشتووە و وادیارە بە ئەو ڕێککەوتنە ئازارەکانی ئەوان بەردەوام دەبێت.
شیاوی باسە کە بە پێی دوایین ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم، ئیدارەی ئاسایشی شەنگال لە ئەستۆی سوپای عێراق و پێشمەرگە دەبێت.
بۆچوونی ئێوە