بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە کاردانەوە بە پاگەندەی ساختەی عەرەبستان سەبارەت بە دۆزینەوەی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە ئێران، وتی: تۆمەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی سعوودی لە ئێران ، درێژەی هەڵوێستە درۆو بێ بنەماکانی عەرەبستانە.
زیادیشی کرد: حاکمانی سعوودی بە پشت گوێ خستنی عەقڵیەتی سیاسی و ئەم جارەش بە شانۆیەکی کۆن ، دەستیان داوەتە درۆ و دۆسیەسازی دژی ئێران کە ئەوەش بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتیە.
ئەوەشی وت کە پێشنیاری ئێمە ئەوەیە کە عەرەبستان لە بری ئەم تۆمەت لێدانە بێ بایەخانە ڕێگای ڕاستی و حیکمەت بگرێتە بەر.
Your Comment