کاردانەوەی توندی ئێران بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیەنی ئەمریکی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سیاسی­کاری و هەوڵی دڵخواز، ئەویش لەلایەن ئەمریکا و هەندیک وڵاتانی ئەورووپییەوە، بەردەوام زیاترین خەساری لە بنەمای مافی مرۆڤ داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕت کدنەوەی ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە کە لە ڕۆژنامەی گاردیەن بڵاوی کردووەتەوە، وتی: ئامانج لە ئەو ڕاپۆرتگەلە بۆ ڕەش نیشان دانی دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەویش لە ئەم ماوەدا، تەواو ڕوونە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: پێمان وایە کە سیاسی­کاری و هەوڵی دڵخواز، ئەویش لەلایەن ئەمریکا و هەندێک دەولەتی ئەورووپییەوە، بەردەوام زیاترین خەساری لە بنەمای مافی مرۆڤ داوە.

ناوبراو هەروەها ڕوانگە، لێدوان و هەوڵی هەندێک وڵاتانی ئەورووپیی بە واتای دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی کۆماری ئیسڵامی ئێران وەسف کرد و وتی: لەو بارەوە کاردانەوەی پێویست ئەنجام دراوە و لەمەوپاشیش هەڵوێستی پێویست دەنوێنین.

News Code 34163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =