بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتی: ئەو ڕۆژە سەددام شار و گوندەکانی خاپوور کرد و ئەمڕۆ ترامپ هەڕەشەی لەناوبردنی شوێنە فەرهەنگییەکان لە ئێمە دەکات.ئەو ڕۆژە سەددام شارەکانی ئێمەی بوردمان دەکرد و ئەمرۆ ترامپ بە بۆمب و گەمارۆ و تیرۆری ئابووری هەڕەشە لە تەندروستی، بژێوی ژیان و گیانیخەڵک دەکات و توندروستی دەروونی خەڵکی کردووەتە ئامانج.
ناوبراو جەختی کرد: بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەڕەشەگەلە پێویستمان بە یەکبوونە.
ئەمڕۆکە بە دەرکردنی ئەمریکا لە شەڕی ئابووری، ئاشتی دەگەڕێنینەوە بۆ ناوچەکە و لە ئەم پێوەندییەدا زۆربێژەکان ئەبێ بەلێنە یاساییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و دەست لە زۆربێژی هەڵبگرێت.
ڕەبێعی وتیشی: لە ڕوانگەی ئێمەوە هیچ دژایەتییەکان لە نێوان دراوسێکانی ئێمە نییە کە بە دیپلۆماسی و گفتوگۆ چارەسەر نەبێت بە مەبرجی ئەوەی کە ئەوانیش بە ئەندازەی ئێمە ئاشتیخواز بن و دەست لە دۆستایەتی لەگەڵ دوژمنان هەڵبگرن.
Your Comment