ئامانجی سەرەکی شەڕی ئێران و عێراق لەناو بردنی شۆرشی ئیسلامی بوو

ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: کە سەدام و حزبی بەعس تەنیا هۆکار و دەستوپەیوەند بوون و ئامانجی چەوسێنەرانی سەرەکی لە شەڕی ئێران و عێراق تەنیا لەناو بردنی شۆڕشی ئیسلامی بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکدا کە بە بۆنەی دەستپێکی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز بەڕێوەچوو بە شداریی لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یەک میلیۆن پێشەنگی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز کرد.

ئایەتوڵلا خامنەیی لە بەشی سەرەتایی وتەکانیاندا ئاماژەیان بە سەپاندنی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق کرد و وتیان زۆربەی ئەوانەی لە پشتی ئەم شەڕەوە بوون و هۆکاری هان دانی سەدام بوون یارمەتی هەواڵگری و چەک و چۆڵیان بۆی دەنارد. ئەوان دەیانەویست حکوومەتی تازەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناو ببەن .

سەدام بۆ لەناوبردنی شۆڕشی ئیسلام ڕاسپێردرا بوو

ڕێبەری زیادیان کرد: ئەوانەی سەددامیان ڕاسپاردبوو وەکوو ئەمریکا لە شۆڕشی ئیسلامی گورزیان بەرکەوتبوو... هەندێکیش لە شونایی نوێی ئێران بە گوێرەی دین و ئیسلام لە ناوچەکە دەترسان و بەڕەو ڕووی ئێران بووەنەوا واتا تەنیا ئەمریکا نەبوو, سۆڤییەت و ناتۆ و ئەورووپای ڕۆژاواییش بوون و تەنانەت ئەورووپایی ڕۆژهەڵاتیش بەرەنگاری ئێران بوونەوە.

وتیشیان: بەڵام پشتیوان بە خوا  و بە هۆی ڕێنوێنی و بڕیارە ناوازەکانی ئیمام خومەینی و دلێری و یەکڕیزی سوپای پاسداران و ئەرتەش و هەروەها هەموو گەلی ئێران ئێران توانی سەرکەوێت و لەو بەرەڤانە پیرۆزەدا وڵات و خاک و نیشتیمانمان پاراست و ڕێگریمان کرد لەوەی بستێک لە خاکی وڵات داگیر بکرێت.

ڕۆژاوا چەک و زانیاری هەواڵگری بە سەددام دەدا

ئەوەشیان وت کە دواتر هەندێ بەڵگە دەرکەوت کە نیشانی دەدا کە ئەمریکا لە گەڵ سەدام پێش دەستپێکی شەڕ لە گەڵ ئێران چەندین ڕێککەوتنی بووە و یارمەتی هەاڵگری و جیهازاتی پێشکەوتووی سەربازی لەوانە چەکی کیمیایی و مووشەک و.... بۆ حزبی بەعس ناردووە . بەڵام لە گیان بردوویی و دلێری خەباتگێرانی ئێرانی بووە هۆی سەرکەوتنیان لەو شەڕە و بەزاندنی هەموو ئەو دوژمنە جیهانی و ناوچەییانە.

ئەوانەی بیانەوێت دەستدرێژی بکەن گەلی ئێران سزایان دەدەن

ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕایانگەیاند کە بەرەڤانی پیرۆز نیشانی دا کە ئەوانەی بیانەوێت دەستدرێژی بکەنە سەر خاکی ئەم وڵاتە سزایەکی قورسیان دەدرێت و ئەمەش بووەتە هەوێنی ئاسایش و ئەمنیەتی ئەم وڵاتە  و هەروەها بەرگری و بەرەڤانی پیرۆز هەستی متمانە بە خۆی لە ناو گەلی ئێراندا بەهێز کردەوە و بە خەڵکی سەلماند کە دەتوانن لە کێشە و شەڕێکی سەپێندراودا بە سەربەرزی سەرکەون.

سەردار سولەیمانی موعجیزە بوو

ئایەتوڵلا خامنەیی ڕایانگەیاند: بەرەڤانی پیرۆز سەرمایەی مرۆڤی ئێمەی زیاتر کردەوە. بۆ وێنە سەرداری شەهید حاج قاسم سولەیمانی کە لە بواری دیپلۆماسی و نێودەوڵەتی لە ناوچەکەشدا چالاکی سەرسووڕهێنەری هەبوو، سەرمایەی مرۆڤی ئێمە بوو کە لە بەرەڤانی پیرۆزدا دروست بوو. ڕاستی ئەوەیە کە هێشتا گەلی ئێران لە بەرفراوانی کارەکانی شەهید سولەیمانی نازانن. خزمەتەکانی ئەو زۆر زیاتر لەمەیە کە دەبینرێت.

 بەرەڤانی پیرۆز شوناسی نەتەوەیی ئێرانە

 جەختیشیان کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر جیهانێکی بەهێزدا وەستا. ئەمە بەشێکە لە شوناسی نەتەوەیی ئێمە . ئەوەی کە دەوترێت بەرەڤانی پیرۆز بەشێکە لە شوناسی نەتەوەیی ئێمە بۆ ئەوەیە کە بەرەڤانی پیرۆز نیشانەی دەرکەوتنی شوناسی بەرجەستەی گەلی ئێران بووە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆتاییدا ئاماژەیەکیان بە بڵاوە کردنی زیاتری کۆرۆنا لە وڵات کرد و داوایان لە خەڵک کرد کە ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن و گرینگی بە ڕچاوکردنی خاڵە تەندروستییەکان  بدەن.

News Code 34126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =