بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 183 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 24هەزار و 301 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3097 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 422 هەزار و 140کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 359 هەزار و 570نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە