ئێران بە پێی بڕیاری نەتەوەیەگرتووکان وڵامێکی توند بە دەستدرێژیی ئەمریکا دەداتەوە

ئێران بە گوێرەی بڕیاری ۵۱ی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووکان دەتوانێ بەرگری لە خۆی بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتێژی پەیوەندیە دەرەکییەکان وتی: وڵامێکی یەکلایی بە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دەدەینەوە بە بیانووی گەڕانەوەی بڕیارنامەی ۲۲۳۱.

سەید کەماڵ خەرازی سەبارەت بە پاگەندەی ئەمریکا لەبارەی گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەوانەی گەمارۆی چەک و چۆڵی ئێران وتی: ئەم پاگەندەی ئەمریکا ئەونە بێمانایە کە تەنانەت هاوپەیمانی نزیکی ئەمریکاش بە ناڕەوای دەزانن.

 وتیشی: ئەڵبەت ئەمریکا کە بە سیاسەتی تاکڕەوانەی خۆی گرینگی بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نادات .

خەڕازی لە وڵامی ئەم پرسیارە کە کاردانەۆەی ئێران بە کارەکانی ئەمریکا چ دەبێت؟ ئێران بە گوێرەی مادەی ۵۱ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی مافی خۆی بۆ بەرگری دەتوانێ بێ درەنگ وڵامی یەکلایی بە هەر جۆرە  دەستدرێژبیەکی ئەمریکا بداتەوە. ئەوان دەزانن ئێران لە مافی خۆی خۆش نابێت.

سەبارەت به هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا خەڕازی ڕایگەیاند:  بۆ ئێران هیچ تۆفیرێکی نییە.

News Code 34107

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =