بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، بە پێی ئەو بەڵگەگەلە، ئەو زانیاریگەلەی کە لە لایەن قەرەیشییەوە لە ساڵی ٢٠٠٨ و زیندانی بوونی ناوبراو، دەرکاوە بووەتە هۆی دەستگیری دەیان ئەندامی ئەلقاعیدە کە بەرپرسی بۆمبدانەری پاڵ جادەیی و هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بوون و هەروەها کوژرانی ئەبوو جاسم ئەبوو قسوورە، کەسی دووهەمی ئەلقاعیدە لە عێراق.
قورەیشی هەروەها وردەکاریگەلێکی سەبارەت بە پۆستە سەرەکییەکانی پێکهاتەی قاعیدە لە عێراق لە ئەو کاتە دەکرخستووە کە ئاڵبەت دوای چەند ساڵ هاوڕێکانی بەغدادی ئەو پۆستانەیان پڕ کردەوە.
سەرلردە ئێستای داعش، لە لێپرسینەوە چەند کاتژمێرییەکاندا ناوی ٦٨ ئەندامی ئەلقاعیدە و ناونیشان و پۆست و پێگەکانی پێکهاتەی ئەوانی لەلای هێزەکانی ئەمریکا دەرخستووە.
شیاوی ئاماژەیە ئەبوو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی، کەمێک دوای کوژرانی ئەبووبەکر بەغداد لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو وەکوو سەرکردەی داعش هەلبژێردرا.
Your Comment