بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن خەلیل ئابادی، سەرۆکی کومیتەی فەرهەنگی و گەشتیاری شوورای ئیسلامی شاری تاران، لە پاڵپشتی لە گەڵاڵەی" ناچار کردنی شارەوانی تاران بۆ میوانداری لە دەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ ی زایینی و ١٤٠٠ ی هەتاوی لە تاران" وتی؛ ئەو گەڵاڵەیە گرینگایەتی زۆری هەیە و ئەگەر بەڕێوە بچێت، شاروانی ناچار بە میوانداری لە کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی گەشتیاری دەکات.
ناوبراو زیادی کرد: ساڵی ڕابردوو بە ئامادە بوون لە ئەو ڕووداوە پێشنیارمان دا تاران وەکوو میوانداری کۆبوونەوەی ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری بێت و لە ئەو پێشنیارە پێشوازی کرا.
سەرۆکی کومیتەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری شوورا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە یەکێک لە ئەو ڕێگاگەلە کە دەتوانین لە بواری گەشتیاری بگەینە ئامانجی دڵخواز، میوانداری و بەشداری لە رووداوەکانە، وتی: پێشنیار دەکەم ئەمساڵ میوانداری دەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری بگرینە ئەستۆ، چونکوو بە گرینگی پێدان بە بواری گەشتیاری هەموو جۆرە هونەرێک گەشە دەکات و داهێنەری دەبینین.
شیاوی باسە کە گەڵاڵەی " میوانداری تاران لە دەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ ی زایینی و ١٤٠٠ ی هەتاوی" بە ١٥ دەنگی ئەرێ پەسەند کرا.
Your Comment