بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، شیروان دوبردانی لەو بارەوە وتی: وڵاتانی ڕۆژاوایی بەتایبەتی ئەمریکا و فەڕەنسا بۆ هاندان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان بەغدا و هەولێر گوشار دەخەنە سەر دوولایەنەکە و بەشداری نوێنەرگەلێک لە هەرێمی کوردستان لە نێو شاندی عێراقی بۆ واشنتۆن، یەکێک لە دەسکەوتەکانی ئەو گوشارگەلە بووە.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی زیادی کرد: دیداری سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە بەغداش هۆاکرێکی گوشاری دیکە بۆ دانوستان لەگەڵ هەولێرە و دەولەتی هەرێم داوا لە دەوڵەتی فیدراڵ دەکات یاسای بنەڕەتی لە بواری رێرەوی سنووری، مووچەی فەرمانبەران و بوودجەی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوە ببات و پێش لە پەسەند کردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.
Your Comment