بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی، لە ئەو نامەیەدا تێدرۆس ئادهانوم دەخاتە بەردەنگەوە و جەختی کردووە: کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو جیهان بە یەکدەنگییەوە داوای لابردنی گەمارۆکان کە تەندروستی کەسەکان دەخاتە مەترسییەوە، بکات.
نمەکی لە درێژەی نامەکەیدا هێناویە: داواش لە ئێوە دەکەم کە هەوڵی پێویست بدەن بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆ ناڕەوا و تاک لایەنەکانی ئەمریکا کە بووەتە هۆی ئازار و مەرگی خەڵکی ئێران و نەتەوەکانی دیکە.
وەزیری تەندروستی لە نامەکەیدا هەروەها دەسخۆشی خۆیی لە هەوڵەکانی ئەو ڕێکخراوە ڕاگەیاندووە و دوایین دۆخی بەرەنگار بوونەوەی کادیری تەندروستی ئێران لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێرانی ڕاگەیاندووە.
Your Comment