بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحمەت سادقی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: هەفت هەزار و ٨٠٠ خوێندکار لە ٥٦ بواری خوێندنی کارناسی، سێ هەزار خوێندکار لە ١١٦ بواری ماستەر و ٤٧٠ خوێندکار لە ٣٥ بواری دکتۆرا خەریکی خوێندنن کە لە ئەو ژمارەیە ٤٨٩ خوێندکار بیانین.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکە هەشت زانکۆ لە ئەو زانستگایە چالاکن کە یەکێکیان لە بیجاڕە و چوار زانکۆی دیکەی لە شارەکانی قوروە، سەقز و مەریوان و سنە خەریکە چێ دەکرێت کە هیوادارین لە ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو پڕۆژەکانی تەواو ببێت.
ناوبراو وتیشی: بەختەوەرانە بە گەشەی چالاکییە پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەییەکان توانیمان پێگەی زانکۆی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتی بەرز بکەینەوە بە شێوەیەک کە لە نوێترین پلەبەندی گشطی زانکۆکانی جیهان لە پلەبەندی تایمز لە ساڵی ٢٠٢١ بە ٢٠٠ پلە بەرزبوونەوە لە پێگەی ٦٠١ بۆ ٨٠٠ جێمان گرتووە.
Your Comment