6 کۆمپانیا بە بیانووی فرۆشی بەرهەمی پێترۆکیمیایی ئێران گەمارۆ دران

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ٦ کۆمپانیای بە بیانووی ئاسانکاری بۆ فرۆشی بەرهەمی پێترۆکیمیایی ئێران گەمارۆ دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دیسان بیانوویەکی نوێی بۆ سەپاندنی گەمارۆی زیاتر لەسەر کۆمپانیا چالاکەکان لە وڵاتانی جیاواز دۆزیوەتەوە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ٦ کۆمپانیای بە هۆی ئاسانکاری لە ڕەوتی فرۆشی بەرهەمی پێترۆکیمیایی ئێرانی، گەمارۆ دەدات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کۆمپانیاگەلە لە وڵاتانی ئێران، چین و ئیماراتن.

وەزارەتی دارایی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ئەو ٦ کۆمپانیا بەهۆی پاڵپشتی لە کپمپانیای پێترۆکیمیایی تریلیانس کە جوونی ٢٠٢٠ چووە لیستی ڕەشی ئەمریکاوە گەمارۆ دەدرێن.

جگە لە ئەوە گەمارۆ ڕاگەیێندراوەکان لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش ٥ کۆمپانیای بە هۆی ئەنجامی دانوستانی بەرچاو لە بواری کڕین، فرۆش، گواستنەوە و دۆزینەوە کڕیار بۆ بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکانی ئێران گەمارۆ دا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جگە لە ئەوە ناوی سێ کەس کە لە بەرپرسانی کۆمپانیا گەمارۆدراوەکانن، خستە لیستی ڕەشی خۆیەوە.

News Code 33930

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha