بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف, وەزیری دەرەوەی ئێران لە نووسراوێکدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: پاش ئەوەی کە هەوڵەکانی ئەمریکا سێ جار لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە ڕەت کرایەوە، ئەو وڵاتە ئێستا هەڕەشەی گەمارۆ لە هەر کەس یان هەر کۆمەڵێکی دیکە کە لە نێوان ئەمریکا و " سنەپ بەک ئان" دووری دروست بکات، دەکات.
ناوبراو زیادی کرد: ڕوونە کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا نە لە ماف و نە لە نەتەوەیەکگرتووەکان شتێک نازانن. پێدەچێت وێنەیەک بۆ ئەوان ڕوون بێت: ئێوە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چوونە دەرەوە. هەبوونی ناوی ئێوە لە ناو لیستی بەشداربووان لە ئەو ڕێککەوتنە بێ واتایە.
بۆچوونی ئێوە