ئەمریکا دوو هاووڵاتی ئێرانی بە گواستنەوەی ئامیری فڕۆکە بۆ ئێران تۆمەتبار کرد

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە گەڵاڵەی تۆمەتبار کردنی چوار هاووڵاتی ئێران و ئەندۆنیزیایی بە بیانووی هەناردە کردنی ئامێری فڕۆکە بۆ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دوو هاووڵاتی ئێران و دوو هاووڵاتی ئەندۆزنیزیا بە ١٦ جار تاوانبار بوون هاوپەیوەند بە هەناردە کردنی ئامێری فڕۆکە بۆ ئێران تۆمەتبار کردووە.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد کە ئەو چوار کەسە یاساکانی پێوەندیدا بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانیان پێشێل کردووە.

زاچاری ترۆیلیگر، دادوەری ناوچەی ویرجینیا پاگەندەی کرد: گواستنەوەی کاڵای ئەمریکی بۆ ئێران، توانایی دوژمنی ئێمە بۆ ئەنجامی چالاکی خاپکارانە و مەترسیدار دژی ئەمریکا بەهێز دەکاتەوە.

ناوبراو وتی: بە گەڵاڵەی تۆمەتبار کردنی ئەو ٤ کەسە، تۆڕێکی تەواوی کڕین کە لە گواستنەوە کاڵا ڕۆڵیان هەبووە، تێکشکاوە. ئێمە لە ئەو کەس یان ڕێکخراوە بازرگانیانە کە بەدوای خەسار لێدان لە ئاسایشی نەتەوەییمانن، نابوورین.

لە ئەو سزانامە دژی ئەو کەسانە هاتووە: ئەوان هەوڵیان دەدا بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئامێرەکانی ئەمریکا بنێرن بۆ کۆمپانیایەکی دەوڵەتی لە ئێران.

News Code 33857

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha