جیهان دەبێ سنوور بۆ پێشێلکارییەکانی تورکیا دابنێت

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات سنوور بۆ پێشێلکارییەکان دابنرێت.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، سوپای تورکیا لەمیانی لەشکرکێشییەکانیدا بۆ رۆژئاڤا سەرەتای ئەم هەفتەیە خانمە بەڕێوبەرێکی لە دەستەی بەرگری بەئامانجگرتوە لە شارۆچکەی عەین عیسا، لەکاتێکدا ئەرکەکەی خۆی بەجێهێناوە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو هێشرە بوەتە هۆی شەهیدبونی خۆی و شۆفێرەکەی و یەکێک لە هاوکارەکانی برینداربوە"، کە بەگوێرەی نوسراوەکەی عەبدی ئەو کارە پێشێلکارییەکی تەواوی هەردو رێککەوتنی 17 و 23ی تشرینی یەکەمە.

لەوبارەیەوە فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە داوای لە لایەنەکانی هەردو رێککەوتننامەی ئیستانبوڵ و سوچی کردوە، هەستن بە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پێشێلکارییەکانی تورکیا لەگەڵ پاراستنی دانیشتوانی ناوچەکە و فەرمانبەرانی ئیدارەکان، لەو هێرشە بەمەبەستانە کە بەردەوامییان هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بێجگە لە ناوچەکانی رۆژئاڤا، سوپای تورکیا، رۆژانە بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی هەرێم و ئەو هێرشانەش بریندار و شەهیدی لێکەوتوەتەوە

News Code 33773

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =