بە پێی هەواڵی مێهر, وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە هاوکاری پێشکەشی حکومەتی عێراق بەتایبەت لە پرۆسەی رووبەروونەوەی کۆرۆناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن و رووبەروونەوەی داعش.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد وڵاتەکەی بەبەهای ٢.٤ ملیار دۆلار هاوکاری عێراق دەکات لەپێناو تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی کە رووبەرووی بووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داواشی لە حکومەتی عێراق کرد کە بودجەی پێویست بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
لای خۆشییەوە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رایگەیاند: من بۆ قسەکردن لەسەر سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر ئیران نەهاتووم بۆ ئێرە هاتووین بۆ قسەکردن لەسەر پەیوەندی عێراق و ئەمریکا وەک دوو هاوپەیمان کە لەیەک سەنگەردان لەدژی داعش.
هەر پەیوەست بە ئێرانەوە، فوئاد حسێن ئەوەی خستەڕوو، ئیران دراوسێی عێراقەو پەیوەندییەکی میژوویی و کلتوری و ئابورییان بەیەکەوە هەیە.
جەختیشکردەوە کە دەیانەویت پەیوەندییەکی باشی دراوسیەتیان لەگەڵ ئێران هەبێت.
Your Comment