سوپای تورکیا لە کێوی کورد بنکەی سەربازی دەکاتەوە

سوپای تورکیا لە کێوی ستراتیژی ئەلرەقیم، لە نزیکی کێوی کورد هەڵکەوتوو لە باکووری لازقیە بنکەی سەربازی دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە، دوابەدوای توند بوونەوەی پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە نێوان سوپای تورکیا لەگەڵ هێزە دژبەرەکانی دەوڵەتی ناوەندی لە دەڤەری کێوی کورد هەڵکەوتوو لە باکووری لازقیە، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە تەپۆڵکەی ستراتیژی ئەلرەقیم لە سنووری ناوچەی حەداد بنکەی سەربازی دەکاتەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە چەکدارەکانی تورکیا ناردنی جیهازات و چەکی قورسیان بۆ دامەزراندنی ئەو بنکە سەربازیە بۆ ناوچەکە دەست پێکردووە. ئەو بنکە ئەگەر بکرێتەوە یەکەم شوێنی سەربازی سوپای تورکیا دەبێت کە لە بەرەکانی شەڕی سوپای سووریا دەکرێتەوە.

شیاوی باسە لە پێکدادانەکان لە باکووری لازقیە و باشووری ئەدلەب لە یەکی ئۆگۆستی 2020 زیادی کردووە و دەیان کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا و میلیشیاکانی دژبەری دەوڵەتی ناوەندی لە ئەو پێکدادانە کوژراون و بریندار بوون.

News Code 33640

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =