کوردەکان خۆیان ئامادە بکەن بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

ڕاوژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دابەش کردنی عێراقی زۆر بەقازانج وەسف کرد و داوای لە کوردەکان کرد بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئامادە بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەمێکە کە گەیشتوومەتە ئەو ئاکامە کە دابەش کردنی عێراق بەقازانجە و ئەمریکا ئەبێ وڵاتێکی کوردی لە ئەو بەشە لە ناوچە کوردنشینەکان، بە فەرمی بناسێت.

بۆڵتۆن زیادی کرد: کاتێک دەڕوانینە مێژووی درێژی بزووتنەوەی کوردەکان دەبینین ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لە قۆناغگەلێکدا، بەستێنگەلێکیان دروست کردووە کە بڕیاری گەورە بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی کوردی بەدواوە بووە و لە قۆناغگەلێکی تریشدا، بوونەتە لەمپەرێک لە بەردەم ئەو بڕیارە گەورەدا.

بۆڵتۆن زیادی کرد: دەمیکە کە گەیشتوومەتە ئەو ئاکامە کە دابەشکردنی عێراق، کارێکی بەقازانجە و ئەمریکا ئەبێ دروست بوونی ولاتێکی وکردی لە ئەو بەشە لە عێراق بە فەرمی بانسێت. من پێم وایە کە ئەمریکا ئەبێ ڕوانینێکی ستراتیژیی بە ئەو باسە هەبێت. چونکوو ئەگەری هەیە ئەنجامی گرینگ و ئەرێنیی بەدواوە بێت.

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتی: پاراستنی پێوەندی کوردەکان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە، کۆنگرە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا زۆر گرینگە و کوردەکان لە ئەو بنکەگەلە بە هۆکاری جیاوازەوە پاڵپشتی دەکرێن. یەکێک لە هۆکارەکانیشی شەڕی هاوبەشی دوو لایەنەکە دژی داعش بوو.

جان بۆڵتۆن زیادی کرد: پێم وانەبێت لە سەد ڕۆژی داهاتوو، مەترسیەک لە سەر کوردەکان هەبێت. چونکوو پێم وانەبێت یەمریکا پێش لە هەڵبژاردن گۆڕنکاریەک سەبارەت بە پرسی کوردەکان ئەنجام بدات. چونکوو ترامپ نایەوێت کارێک بکات کە لە ڕۆژانی هەڵبژاردن کێشەی بۆ دروست بێت.

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆتاییدا وتیشی: پێم وابێت جودا لە پرسی گەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەر یەکە لە ترامپ یان بایدن ببننە سەرۆک کۆمار، کوردەکان ئەبێ خۆیان ئامادە بکەن بۆ دوای هەڵبژاردن.سەرۆک کۆماری نوێ لە مانگی جوون، دەسەڵات بەدەستەوە دەگرێت و ئەوەش دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئەگەرەکان لە بواری باشتر یان خراپتر بوونی سیاسەتی ئەمریکا.

News Code 33600

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =