بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی جێژنەکانی قوربان و غەدیری خوم، ئایەتوڵڵا خامنەیی سزای ٢١٣٥ زیندانی، دادگاکانی گشتی و شۆڕش، هێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی بەخشی.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری بەخشین یان داشکان و گۆڕینی سزای ژمارەیەک زیندانی کە دۆسیەکەیان لە کۆمیسیۆنی بەخشین لێک دراوەتەوە و مەرجەکانیان هەیە، پێشکەش کرد.
ئەو پێشنیارە بە پێێ بەندی ١١ ی مادەی ١١٠ یاسای بنەڕەتی لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە قبووڵ کرا.
بۆچوونی ئێوە