AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ١٥ ٠٠:١٤

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:

ئێران بە خەم و پەژارەوە هەواڵەکانی لوبنان پێوشوێن دەگرێت/ ئامادەی یارمەتین

ئێران بە خەم و پەژارەوە هەواڵەکانی لوبنان پێوشوێن  دەگرێت/ ئامادەی یارمەتین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوخەمی وڵاتەکەی بۆ گەل و دەوڵەتی لوبنان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە پەیامێکدا نووسی: تەقینەوەکەی ئەمڕۆ لە بەیرووت  و کوژران و برینداربوونی سەدان کەس لەو ڕووداوە دڵتەزێنە جێگای داخ و نیگەرانی بوو.

ئەوەشی وتووە کە بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵەکان لەبارەی ئەو ڕووداوە پێوشوێن ئەگرین و سەرەخۆشی لە خەڵک و دەوڵەتی لوبنان ئەکەین.

مووسەوی ڕایگەیاند کە ئێران وەک هەمیشە ئامادەیە هاوکاری و یارمەتی لوبنان بدات.

News ID 33569

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha