درەوشانەوەی بەرهەمەکانی وێنەگرێکی کرماشانی لە جیهان

بەرهەمەکانی " ڤێنووس بەیات" ئەندامی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کرماشان گەییشتە کێبڕکێی وێنەگری لێنز کاڵچێری ٢٠٢٠.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێنز کاڵچێر کەناڵیکی وێنەگری و گۆڤارێکی ئانلاین سەبارەت بە وێنەگری هاوچەرخ لە هونەر، مێدیا، سیاسەت، بازرگانی و فەرهەنگی گشتی لە سەرتاسەری جیهانە.

جگە لە گۆڤاری ئانلاین و کەناڵی وێنەگری، لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لێنز کاڵچێر بە هاوکاری پاریس فۆتۆ ساڵانە میوانداری لێکدانەوە کۆمەڵە بەرهەمێک لە وێنەگرەکان لە پاریسە.

بەرهەمەکانی ئەو کێبڕکێیە لە پیشانگایەک لە پاریس و لە ڕووداوی گرینگی پاریس فۆتۆی ٢٠٢٠ نمایش دەکرێت و هەروەها لە پیشانگایەکی ئانلاین ڕووماڵی مێدیایی دەکرێت.

ڤێنووسی بەیات لەدایک بوونی ٢٥ی ڕێبەندان ١٣٧٠ی هەتاوی لە کرماشانە و چالاکییەکانی خۆیی لە بواری هونەری بە وێژەوە دەست پێکرد.

News Code 33517

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =