بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فارێن پالیسی، وێندی شێرمەن، دیپلۆماتی ئەمریکی کە بەرپرسیارێتی گرووپی دانوستانکاری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لە ئەستۆ بوو، لە یادداشتێکدا لەژێر ناوی " لەناوچوونی تەواوی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی ترامپ"، سیاسەتی دەرەوەی ئێستای ئەو وڵاتەی بردە ژێر پرسیارەوە.
ناوبراو لەو بارەوە دەنووسێت: ڕوانگە و هەڵوێستی ترامپ بە ئێران لە نموونە پڕتێچوو و جێ داخەکانە. لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو پاش چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێران ئۆرانیۆمی زیاتری پیتاند، دامەزراوەی ناڤۆکی زیاتری رێکخست و بە تەکنۆلۆژیای پێچراوتر کاتێکی دەستخستنی چەکی ناڤۆکیی کورتتر کردەوە.
وێندی شێرمەن لە یادداشتەکەی خۆیدا هەروەها ئاماژەی کردووەتە سەر کاریگەری سیاسەتەکانی ترامپ لەسەر بەرز بوونەوەی نائەمنی لەوانە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بە گشتی سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا دژی ئێرانی بێ دەستکەوت ڕاگەیاند.
Your Comment