بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری ئابووری پارێزگاری کرماشان لە کۆبوونەوەی لێکدانەوە هەوڵە فەرهەنگییەکان لە کرماشان وتی: دەرکردنی مۆڵەتی چالاکی بۆ سەرمایەدانەرەکانی بواری زنجیرە بایەخەکان ئەبی زیاتر ببێتەوە تا سەرمایەدانەرەکان و کەسانێک کە دەیانەوێت چالاکی لە ئەو بوارە ئەنجام بدەن، کات لەدەست نەدەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی کردنەوەی گەڵاڵە و پڕۆژەکانی زنجیرە بایەخەکان زۆر گرینگە و ئەگەر هەرچی خێراتر و زیاتر کار بکەین دەستکەوتی زنجیرە بایەخەکان باشتر خۆیان نیشان دەدەن.
جێگری پارێزگار وتیشی: لە بواری زنجیرە بایەخەکانی ئەسپی کوردی، دروست کردنی گۆڕەپانی گەورەی سوارکاریمان کردەیی کردووەتەوە و لە داهاتوو گەورەترین فێستیڤاڵی ئەسپی کوردی لە کرماشان بەڕێوە دەبەین.
Your Comment