ڕەبیعی: با واشنتۆن واز بێنێت پێش ئەوەی درەنگ بێت

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: ئێمە بە شێوەی جیدی هۆشداریی دەدەین کە ئەمریکا کۆتایی بهێنێت بە هەڵسوکەوتە نایاساییەکانی خۆی پێش ئەوەی کە درەنگ بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەت، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی کە بە بۆنەی تووشبوون بە کۆرۆنا بە شێوەی نووسراو بەشداری کرد، ڕایگەیاند : ئێران لە بەرانبەر جووڵە هاندەرانەکانی ئەمریکا بێدەنگ نابێت. 

 وتەبێژی دەوڵەت لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە هاوپەیوەند بە هەراسان کردنی فڕۆکەی ماهان لەلایەن شەڕکەری ئەمریکییەوە، ئێران چ هەوڵی کی بەرانبەری دەبێت و لە بواری مافەوە چ کاردانەوەیەکی دەبێت؟ وتی: ئەو کارە مەترسیدارەی ئەمریکا تەواو ناشارەزایانە و پڕ لە مەبەستی سیاسی بوو.   یەکمایەتی ئێمە دڵنیابوونە لە دووپات نەبوونەوەی ئاوەها ڕووداوێک  کە نمانەی تیرۆر و هەراسان کردنی خەڵکی سڤیلە.  

 ناوبراو زیادی کرد : ڕاپۆرت و سکاڵامان لەو بارەوە لەلای ئیکائۆ کردووە و هاوکات خەریکی لێکدانەوەی سەرجەم بژاردە مافی یەکانی ترین. ئەو ڕووداوە نیشانی دا کە ئەمریکا پێبەندی یاساکانی هەواوانی نییە. بەرپرسیارێتی هەر ڕووداوێک لە داهاتوو کە گیانی خەڵکی سڤیل بخاتە مەترسییەوە لە ئەستۆی ئەمریکا دەبێت.

ئێمە بە شێوەی جیدی هۆشداریی دەدەین کە ئەمریکا کۆتایی بهێنێت بە هەڵسوکەوتە نایاساییەکانی خۆی پێش ئەوەی کە درەنگ بێت. 

News Code 33478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =