ئەمریکا گیرۆدەی ڕووداوەکان/ ڕەوایەتەکان دووبارە بخوێنینەوە!

لانی‌ کەم لە حەوتەی رابردووەوە تا ئێستا لە ئاگرکەوتنەوە لە کۆپاپۆرەشکێنی "بونهام ڕیچارد"ـه‌وە تا سەرچاوە سروشتییەکانی یووتا، ٥ ئاگرکەوتنەوەی تۆقێنەر لە ئەمریکادا ڕاپۆرت دراوە؛ ڕووداوگەلێک کە ڕەهەندیان بەربڵاو و هۆکاریان نادیار بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ڕووداو بەشی هەر وڵاتێکە و وەک ڕووداو هەڵسوکەوتی لە گەڵدا دەکرێت، کە ئەگەرچی ئاسایی نییە، بەڵام هۆکارێکی هەیە کە دەتوانێ سەرچاوە لە کێشەی تەکنیکی، هەڵەی مرۆیی و تەنانەت بەڵای سروشتی بێت.

هەرچی ساڵە لە ئۆسترالیا و ئەمریکا، هەزاران دۆنم دارستان و گیاجار لە ئاگردا دەسووتێن و لە هەر جێیەکی جیهاندا ئەگەری ئەوە هەیە پاپۆرەیەک لە قوڕدا بچەقێت و شەمەندەفەڕەکان لێک بکەون/

ئەوی بۆ کاتێک ڕووداوگەلێکی لەو چەشنە لە ئێراندا ڕوو دەدەن، میدیاکانی رۆژئاوایی هەوڵ دەدن وا نیشان بدەن، هۆکارێک لە ئارادایە کە ڕەنگە خەڵکی لێی بێ ئاگان.

بەڵام ئەگەر هەمان ڕووداو لە ئەمریکادا ڕوو دەدا، وتەگەلێکی وەک "نازانین"، "دیار نییە" یان "دەبێ لێی بکۆڵینەوە و پاشان وەڵام بدەینەوە" وەڵامێکی گونجاو بۆ خەڵکی وێنا دەکرێت و میدیاکانیش هیچ خۆیان لە گریمانەکانی پیلانگێڕانە لەو جۆرەی بۆ ئێرانی وێنا دەکەن، نادەن.

حەوتەی ڕابردوو کۆپاپۆرەشکێنی " یوو.ئێس.ئێس بونهام ڕیچارد"ی ئەمریکی بۆ ٤ رۆژی بەردەوام لە ئاگردا سووتا و تا ئاستی نوقم بوون چوو. هەڵبەت میدیاکان ورد بە وردی ڕووداوەکەیان بە ڕاپۆرتگەلێکی دەم پڕکەرەوەی وەک هەوڵی تیمی ئاگرکوژێنەوە، هەوڵی بەردەوامی فریاکەوتنی و لە کۆتاییشدا دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ تەندروستیی ژمارێکی زۆر لە بەجێ ماوان ڕۆماڵ دا؛ بەڵام هاوکات بە پەلە بە پەنای دەستەواژەکانی "هۆکاری نادیار"دا تێپەڕین.

هیچ قسە لە دروستی یان نادروستیی پاگەندەی "نەزانین" نییە؛ بەڵکوو پرسیار لەوەیە کە بۆچی میدیاکانی رۆژئاوایی بەو جۆرە لە کاتی ڕووداوێک لە چین، ئێران و ڕووسیا بە دوای هۆکارەکاندا وێڵن، بۆچی لێرەدا چاوپۆشی لە هۆکارەکان دەکەن و گوێیان دەبەستن بەڕووی هەندێک چەمک و دەستەواژەی تایبەتیدا.

بۆ وێنە بۆچی میدیای رۆژئاوایی ئەو گریمانەیە ناخاتە ڕوو کە ساڵانێکە کۆماریخوازانی ئەمریکی، لە پێناو وەرگرتنی بوودجەی زیاتری سەربازی لە کۆنگریسی، لە سەر دوورنوێنی قەبەنواندنی هێزی دەریایی چین پاشاگەردانی دەکەن.

ئایا ئەو گریمانەیە لە ئارادا نییە کە پاش ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بونهام ڕیچارددا کە ئەز قەزا بەستێنی راسپاردەیی پاسیفیک بووە، ئەوانی کە خەونی بەرەنگاربوونەوەی چین یا خۆنواندن لە کەنداوی فارسیان هەیە، بە بیانووی کۆن کەوتنی هێزی دەریایی و پاپۆرەوانیی ئەمریکا، داوای بوودجەیەکی زیاتریان کردووە.

لە حەوتەی ڕابردووەوە تا ئیستا لانی کەم ٥ ئاگرکەوتنەوەی زەخت و تۆقێنەر لە ئەمریکادا ڕاپۆرت کراوە کە یەکەمیان سووتانی کۆپاپۆرەشکێنی بونهام ڕیچارد بووە و ئەوانی دیکەی بریتین لە:

ـ ئاگرکەوتنەوە لە وزەخانەی کارەبای شاری "ڤیتفیڵد" لە ویلایەتی "ئیندیانا" کە رۆژی پێنج شەممە ڕووی دا؛ ڕووداوێک کە ڕەهەندەکانی بەربڵاو بەڵام هۆکارەکانی نادیار بوون.

ـ ڕووداوێکی دیکە کە لە هەمان پێنج شەممەدا و ئەوجار لە ویلایەتی ئیندیانادا ڕووی دا، تەقینەوەی کورەخانەی تواندنەوەی کارخانەی پۆڵای "ئارسێلۆڕۆمیتاڵ" لە شاری برۆنز هەریڤێرە کە لەویشدا باس کردن و ڕاگەیاندنی هۆکاری ڕووداوەکە خراوەتە کاتێکی دیکەوە.

ـ هاوکاتی ئەو دوو ڕووداوە، سەر لە بەیانی رۆژی پێنج شەممە بەشێک لە سەرچاوەگەلی سروشتیی ویلایەتی یووتا کەوتە بەر شاڵاوی ئاگر و ٤١٨ دۆنم لە زەوینەکانی دارستانیی سووتا و ئاگر هێشتاش لە پێشڕەوییە.

ـ بەیانی ئەوڕۆ شەممەش ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە کارخانەیەکی مادەی کیمیایی لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکادا ڕووی داوە کە دیسان کەس باسی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ناکات.

بێ گومان پیشەسازی، زەوین، دارستان و هەڵبەت لە سەرووی ئەوانەوە هێزی مرۆیی لە جێ جێی جیهاندا خۆشەویستن و خۆزگە هیچکات ڕووداوی دڵتەزێنی لەو چەشنە کە دڵی مرۆیی پڕ لە ژان و خەفەت دەکات، ڕووی نەدەدا. بەڵام پرسیارێک کە بێ وەلام دەمێنێتەوە، ئەوەیە کە ئایا شێوەی هەڵسوکەوتی میدیاگەلی رۆژئاوایی لە گەڵ ڕووداوگەلێک کە لە وڵاتانی دیکەدا ڕوو دەدا، یەکسانە؟

News Code 33319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =