نزیکترین وێنەی خۆر ببینە

لێکۆڵەری "سۆلار ئۆربیتر" نزیکترین وێنەکانی لە هەتاو تۆمار کردووە. ئەو وێنەگەلە لە مەودای 48 ملیۆن مایلی هەتاوەوە تۆمار کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەری "سۆلار ئۆربیتر" نزیکترین وێنەکانی لە هەتاو تۆمار کردووە.

ئەو لێکۆڵەرە کە پڕۆژەی هاوبەشی ڕێکخراوی ئاسمانی ئەورووپا و ناسایە، لە کاتی پەڕینەوە لە خولەکانی زوهرە و عەتارد ئەو وێنەگەلەی تۆمار کردووە.

ئەو وێنەگەلە بە شێوەی ورد لە مەودای 48 ملیۆن مایلی ئاستی هەتاو تۆمار کراوە و نیشانەگەلێک لە تەقینەوەی بچووک لەسەر ئاستی ئەو ئەستێرە دەبینرێت.
ئەو تەقینەوە گەلە هەمان تیشکە بچووکەکانی هەستاون کە بە بڕوای توێژەرەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە گەرم کردنی ئەتمۆسفێری دەرەوەی هەتاو هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە پلەی گەرمای زۆر زیاتر لە ئاستی ئەو ئەستێرە بێت.
هەروەها ئەو شەماڵە هەتاویە بچووکانە لە ڕاستیدا ملیۆنان جار بچووکتر لە شەماڵە سروشتییەکانی ئەو ئەستێرە دینە ئەژمار.

شیاوی ئاماژەیە ئەو وێنەگەلە لە مانگی جوون گیراون.

News Code 33307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =