AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٨ ٢١:٠٦

لە وڵامی پرسیاری هەواڵنێرێکدا:

پەمپەئۆ : قسە لەسەر ڕووداوی بنکەی ناڤۆکی ئێران ناکەم

پەمپەئۆ : قسە لەسەر ڕووداوی بنکەی ناڤۆکی ئێران ناکەم

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕووداوی سایتی ناڤۆکی نەتەنز وتی: لەمبارەوە هیچ قسە ناکەم.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وڵامی پرسیاری هەواڵنێرێک سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕووداوی نەتەنز، وتی: لەمبارەوە قسە ناکەم.

 سەبارەت بە گەمارۆی چەک و چۆڵ  بۆ سەر ئێران، مایک پەمپەئۆ ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێ بۆ ڕێگری لە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، گەمارۆی چەک و چۆڵ لە سەر ئێران درێژکاتەوە.

ئەوەشی وت کە بەردەوام دەبن لە گوشارەکانی سەر حزبوڵڵای لوبنان و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چالاک کردنەوەی گەمارۆکان دژی حزبوڵڵا.

News ID 33172

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha