AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٣ ١١:٣٧

لە دیدارێک لە بەغدا؛

جەختی ئێران و عێراق لە سەر پەرەدان بە هاوکاری ئەمنی و بەرگری

جەختی ئێران و عێراق لە سەر پەرەدان بە هاوکاری ئەمنی و بەرگری

سەردار مستەفا مورادیان بەرپرسی کاروباری سەربازی ئێران لە عێراق و محەمە ڕەزا ئال حەیدەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ هەینی  دیداریان کرد.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم دیدارەدا کە لە بەغدا بەرێوەچووە  جەخت کراوەتە سەر پەرەدان بە هاوکارییە سەربازی، ئەمنی و بەرگرییەکانی نێوان ئێران و عێراق.

 لای خۆیەوە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری عێراق سپاسی هاوکارییەکانی ئێرانی کرد بۆ بەرەنگاری تیرۆریزم و شەڕ لە گەڵ داعش لە عێراق.

News ID 33083

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha