بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم کۆمەڵە شێعرە لە ٦۲ لاپەڕە و بریتی لە ٥٥ کورتە شیعڕ، وەک یەکەم ئەزموونی شێعری هوشیار بابایی لە قەبارەی کتێبدایە، بەڵام پێشتر لە ڕێگەی گۆڤار و رۆژنامەکانەوە شێعری بڵاوکراوەتەوە.
" ئەگەرێکم لە کەوتن" شێوازێکی نوێیە لە شێعری کوردی وهەندێ تازگەری لەڕووی فەزا و زمانەوە تاقیدەکاتەوە.
شاعیێر بە پێی ئەزموونی ژێکراوی خۆی هەوڵی خولقاندنی شێعرێکی مەدەنیانە ئەدات کە زۆربەی کارەکان گوزارشت لە ژیانی ڕۆژانە و ڕەوایەتێکی ژۆرناڵیستی لە مرۆڤی تەنیا و ئاوارتەی ناو دونیای پڕ کێشمەکێشی شارنشینیە.
Your Comment