AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٣ ٠٨:٤٨

ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسێنی؛ شینگێڕی بەجێماوان لە کەربەلا لە شەقامەکانی ئێران

ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسێنی؛ شینگێڕی بەجێماوان لە کەربەلا لە شەقامەکانی ئێران

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23 ی گەلوێژ بەرانبەر بە بیست و هەشتی سەفەر و ئەربەعینی حسێنی ڕێپێوانی ساڵانەی بەجێماوانی ئەربەعینی حسێنی لە مەیدانی ئیمام حسێنی تارانەوە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەشکۆی پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعینی حسێنی، ئەمڕۆ 23 ی گەلاوێژ، هاوکای لەگەڵ ئەربەعینی ئیمام حسێن، بە ئامادەبوونی بەربڵاوی عاشقانی چی و توێژەکانی خەڵکی پایتەختی ئێران دەستی پێکرد.


هەموو ساڵێک ئەو کارە مەعنەوییە لە گۆڕەپانی ئیمام حسێنەوە دەستپێدەکات و حەشیمەتی بەشدار، دوای تازیەبار بە پیاسە لە ڕێگایەکدا بەرەو بارەگای حەزرەتی عەبدولعەزیم حەسەنی کە هەزاران موکبی تێدا جێگیر کراوە و ڕێک هاوشێوەی پیاسەی ئەربەعین لە کەربەلایە، دەڕۆن تا عەشقی خۆیان بە ئەهلی بەیت نیشان بدەن.

بە ناوی شەهیدی نیشتمان


هەروەها بۆ ڕێزلێنان لە پێگەی بەرزی شەهیدان، زیاتر لە 2000 ژوور و موکب بە ناوی شەهیدانی دەسەڵاتی ئێرانی ئیسلامییەوە ناودێر کراوە.

لە ئەو موکبانە بەرنامەی فەرهەنگی، پێشانگایی و بانگەشەیی جیاواز بە ئامانجی پەرەپێدان بە فەرهەنگی گیانفیدایی و شەهادەت و هاوشێوەی کەشی مەعنەوی کەربەلا ئەنجام دەدرێت.

کەشوهەوای ئەربەعینی وێستگەکانی مێترۆ

لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیەوە، کەشوهەوای شەقامەکان و وێستگەکانی مێترۆی تاران ڕەنگ و بۆنی ئەربەعینی بە خۆوە گرتووە.

کۆمپانیاکانی مێترۆی تاران لە سەرەتای بەیانیەوە، بە ئەوپەڕی هەوڵ و دەفرایەت خۆیانەوە خەریکی خزمەتگەیاندن بە خەڵکن تا زیارەتکارانی بەجێماو لە کەربەلا بگەیێنە شوێنی دەسپێکی ڕێپێوانە گەورەکە. شەپۆلی موسافران لە وێستگەکان نیشاندەری ورەی خەڵک بۆ چوونە ڕیزی ئەو کارە مەعنەویەیە.

موکبەکانیش لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانییەوە، دەرکەکانی عەشقیان کردووەتەوە؛ قازانی ئاش، قاوەسینی خورما و چایەوە زەردەخەنەی سەرلێوی خزمەتکاران هاوڕێی دەکەن.
ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسێنی؛ شینگێڕی بەجێماوان لە کەربەلا لە شەقامەکانی ئێران
جێبەجێ کردنی زیارەتکاران بە شێوەی سەڵواتی


حسێن زات عەلی هاووڵاتی تاران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: ئەمە چوارەمین ساڵی بەردەوامە کە کاری جێبەجێ کردنی سەڵواتی بەجێماوانی ئەربەعین ئەنجام دەدات. چونکوو ئەمساڵیش نەچوومەتە کەربەلا. ئەڵبەت بە گشتی 12 جار چوومەتە کەربەلا. بەڵام لە ئەم چوار ساڵەدا نەچوومەتە ئەوێ و لە ڕۆژی ئەربەعیندا بە بۆنەی ئیمام حسێنەوە، خەریکی جێبەجێ کردنی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حسێنم.


ڕەنگ و بۆنی ئەربەعینی پایتەخت

ئەمڕۆ پایتەخت ڕەنگ و بۆنەی کەربەلای بەخۆوە گرتووە. گۆڕەپانی ئیمام حسێن لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیاننەوە بووەتە دەریایەک لە ئینسانە عاشقەکانەوە. نەک هەر ڕێپێوانێک بەڵکوو جێژوانێک بوو عاشقان. هەواکە، بۆنی ڕەشەممە و عەتری گوڵاوی دەدا و لە هەر گۆشەیەکەوە دەنگی لەبەیک یا حسێن بەرز دەبووەوە. کەسەکان جیاواز بوون بەڵام یەک ئامانجیان هەبوو.


News ID 56393

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha