AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٣ ١٢:٤٤

کاریگەری ئاشتی تورکیا و پەکەکە لەسەر هەرێمی کوردستان

کاریگەری ئاشتی تورکیا و پەکەکە لەسەر هەرێمی کوردستان

ڕەوتی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە دەتوانێت یارمەتیدەری سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان و سەرجەم ناوچەی هەرێمی کوردستان بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 11ی جووندا گرووپێکی 30 کەسی لە ئەندامانی پەکەکە لە ڕێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسانە لە پارێزگای سلێمانیە، چەکەکانی خۆیان سووتاند و ئەوە بەشێک لە ڕەوتی نوێی ئاشتی نێوان پەکەکە و تورکیا دێتە ئەژمار. ئەو ئەشکەوتە لە دەیەی 1920 شوێنی بەرخۆدانی شێخ مەحموود لە دژی هێزەکانی بەریتانیا بوو و هەڵبژاردنی ئەو شوێنە وەکوو شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسم، نیشانەی پەیام و لایەنە ناوچەییەکانی ئەو ڕەوتە ئاشتیەیە؛بەتایبەتی کە پەکەکە لە ساڵی 1982 و دوای ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان بنکەگەلێکی لە هەرێمی کوردستان کردەوە. دوایین هەوڵ بۆ ئاشتی لە ساڵی 2015 شکستی هێنا.

پاڵپشتی پارتە سەرەکییەکانی هەرێم و پەیامی ئۆجالان

هەر دوو پارتی سەرەکی هەرێم واتا پارتی و یەکێتی پێشوازیان لە ئەو ڕەوتە کرد. شاندێک لەلایەن پارتی بەرابەری و دیمۆکراسی گەلانەوە پەیامی ئۆجالانیان بۆ مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی گواستەوە.

دۆخی جیاواز لەچاو ڕابردوو

بە پێچەوانەی خولە پێشووەکان، لە ساڵی 2019 زۆربەی پێکدادانەکانی پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا لە خاکی هەرێم ڕووی داوە و بووەتە هۆی ئاوارە بوونی بەربڵاوی گوندنشینان. تورکیا لە ئەو ساڵانە زیاتر لە 35 بنکەی سەربازیان لە قووڵایی 15 کیلۆمەتری خاکی هەرێمەوە کردووەتەوە و پەکەکەی لە بەشگەلێک لە پارێزگای دهۆک وەدوا ڕاو ناوە. لە هەمان کاتدا، ئۆپراسیۆنی درۆنی ئەنقەرە، خەساری بەرچاوی لە هێزەکانی پەکەکە داوە و ئەو گرووپەی بە چالاکی تونێلە ژێرزەوینییەکان ناچار کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی گرووپەکانی پارێزەری ئاشتی، دوای ڕێوڕەسمی چەکداماڵین، هێرشەکانی تورکیا سەدا 97 کەم بووەتەوە. ڕێکخراوی هەواڵگری بەرگری ئەمریکاش پێش بینی کردووە کە چەک داماڵینی تەواوی پەکەکە ئەگەر هێزەکانی تورکیا لە هەرێمیشی بەدواوە بێت، دەتوانێت سەقامگیری ئەو ناوچە باشتر بکاتەوە.

پێوەندی پڕ لە کێشەی پارتە کوردییەکان لەگەڵ پەکەکە

پارتی دیمۆکرات کە کۆنترۆڵی هەولێر و دهۆکی بەدەستەوەیە، بەردەوام دژی بوون و پێشڕەوی پەکەکە لە ئەو ناوچانە بووە و پێوەندیەکی نزیکی لەگەڵ تورکیا هەبووە. کێشەکانی ئەو دوولایەنە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی ناوخۆیی کوردەکان لە دەیەی 1990 و پرسگەلێک وەکوو بوونی پەکەکە لە شەنگال و کەمپی مەخموور.

یەکێتیش سەرەڕای پێوەندی مێژینەی خۆی لەگەڵ پەکەکە لە ژێر گوشاری تورکیایە. ئەنقەرە لە 2023 گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی قەدەغە کرد و هێرشی درۆنی لە ئەو پارێزگا درێژە داوە.

لێکەوتەکانی سەرکەوتنی ڕەوتی ئاشتی

دەوڵەتی عێراقیش لە ئەو ڕەوتە پێشوازی کرد و لەسەر پێداویستی چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە جەختی کردووە. لە ئەگەرئ سەرکەوتوو بوونی ڕەوتی ئاشتی، هەرێمی کوردستان سوودی زۆر دەبات لەوانە:

کۆتایی پێکدادانە سنوورییەکان و کەم کردنەوەی خەسارە مرۆیی و ئابوورییەکان

گەڕانەوەی ئاوارەکانی کەمپی مەخموور بۆ تورکیا

هەڵوەشانەوەی قەدەغەی گەشت لە سلێمانی و باشتر بوونی پێوەندی تورکیا لەگەڵ هەرێم

تۆکمە کردنەوەی هاوکاری ئابووری و گەشتیاری هەرێم و تورکیا

کەم کردنەوەی ئەوەی کە پارتی وەکوو دەستێوەردانی پارتێکی کوردی تورکیا لە خاکی هەرێم، ناوی لێدەبات

محەمەد ساڵح لە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا پێی وایە: ئەگەر پەکەکە چەک دابنێت و دەوڵەتی تورکیا لە چوارچێوەی یاسایی، مافێک بداتە کوردەکان، ئەوە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ هەموو کوردەکان و دەتوانێت پێوەندی ئەوان لەگەڵ تورکیا باشتر بکاتەوە.

سەرەڕای هەموو ئەو هیواگەلە، ئەنجامی کۆتایی ئەو ڕەوتە تا کۆتایی 2025 دیاری دەبێت، بەڵام لە ئەگەری بەدی هاتنی دەتوانێت ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە سەقامگیری و گەشەی هەرێمی کوردستان و پێوەندیی لەگەڵ دراوسێکانی.

News ID 56380

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha