بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی سڤیل(ئیکائۆ) بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر لە لێکدانەوەی ناوەڕۆکی سندۆقی ڕەشی فڕۆکە ئۆکراینییەکە کە لە ئێران داکەوت، لە مانگی داهاتووی زایینی هەواڵی دا.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئیکائۆ خوێندنەوەی ناوەرۆکی سندۆقی ڕەشی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە فەڕەنسا ئەنجام دەدرێت.
ئیکائۆ لە تویتەکەی خۆیدا هەواڵی دا کە نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەک لە ئەو ڕێکخراوە وتوویە سندۆقی ڕەشی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بیستی جوون واتا ٣٠ یپووشپەڕ لە فەڕندا و بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییەکانی پێوەندیدار بە کۆرۆنا دەخوێنرێتەوە.
بە نووسراوی ئیکائۆ، ئێران وتوویە خوێندنەوەی سندۆقی ڕەشی ئەو فڕۆکە بە ئامادە بوونی نوێنەری هەموو وڵاتەکانی پێوەندیدار بە ئەو فڕۆکە دەخوێنرێتەوە.
Your Comment