بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ساڵانەی "تیرۆریزم"ی ئەمریکا، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەمریکا بە هۆی دیترهاوێژیی و ناڕاستبێژی ئاشکرا و پێوەری دوو لایەنەی ئەو ڕژیمە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم تەواو ڕەت دەکاتەوە و ئیدانەی دەکات.
ڕاشیگەیاند: ڕژیمی واشنتۆن وەک گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریزمی دەوڵەتی و پاڵپشتی ڕژیمی داگیرکاری زایۆنی بۆی نییە پاگەندەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و داوەت لەوبارەیەوە بکات.
مووسەوی وێرای بیرهێنانەوەی هەڵمەتی تیرۆریستیی ئەمریکا بۆ شەهیدکردنی سەردار قاسم سولەیمانی، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک گەورەترین قوربانی هەڵمەتی تیرۆریستی کە تێکرای بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ئەمریکا ئەنجام دراوە و بە زیاتر لە ١٧ هەزار شەهیدێک کە لەو رێگەدا پێشکەشی کردووە، بەردەوام لە بەرەی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی بووە.
بۆچوونی ئێوە