بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا وێرای ئاماژە بە سەرکەوتوویی مانۆری هێزی شەهیدانی کوردی موسڵمان، ڕایگەیاند: ئەو مانۆرە کە لە ناوچە گشتییەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران لە دەروازەی چیلەر لە سنووری عێراق تا بەرزاییەکانی چل چاوە بەڕێوەچوو و بە مسۆگەر کردنی ئامانجگەلی پێشتر دیاری کراو کۆتایی پێهات.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەشداریی یەکەکانی هێزی زەوینی سوپا و لەوان تیپی هێزە تایبەتییەکان، زێرەڤانی، پیادە، فرۆکەی بێ فرۆکەوانی، هێزی ئاسمانی و یەکە خۆجێیەکانی سوپاگەلی پارێزگایی لەو مانۆرەدا، جەختی کرد: لە مانۆری هێزی شەهیدانی کوردی موسڵمان ناوچەگەلی تێوەگلاوە بە تیرۆریستان و گرووپگەلی تیرۆریستی بە سەرکەوتوویی پاککرایەوە.
فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا هوشداریشی دایە تیرۆریستان و هاوپەیمانیان کە لە ئەگەری هەرجۆرە بزۆزییەک لە سنوورەکان بە تایبەت لە سنوورەکانی رۆژئاوا و باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، بەرەوڕووی گورزی کوشەندە و کاردانەوەی یەکلاکەرەوەی هێزی زەوینی سوپا دەبنەوە.
Your Comment