بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی دوانیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە لە دانیشتنی پلانداڕشتن و هەوڵی نیشتمانی بۆ وەدی هێنانی دروشمی بازدانی بەرهەم هێنەرانە بە ئامادەبوونی پارێزگارانی سەرتاسەری وڵات، ڕایگەیاند: بە یەکگرتوویی دەبێ لە تەنگەژە داسەپاوەکانی دوژمنان وەک دەرفەتێک بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە وڵات کەڵک ببەین و نابێ بێڵین پەراوێز بۆ دەوڵەت ساز بێت.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە بەزوویی و بە یارمەتی رێگەی ئاسن دەریای قەزوین بە کەنداوی فارس و دەریای عەمانەوە گرێ دەدرێت، ڕاشیگەیاند: ئێستا لە گوورە تا جاسک هەزار کیلۆمەتر بۆری دەکێشین و هەناردەی نەوتمان چیتر ئینتیمای بە تەنگەڵانی هۆرمۆزەوە نابێت و ئەوە لە بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێراندا هەنگاوی لەو چەشنە هەڵدەگیرێت.
Your Comment