بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەباری ویرای وەدرۆ خستنەوەی دەنگۆکان لەو بارەوە، وتی: کەسێک بە تۆمەتی دزی، دەستگیر کرا و نەشیتوانی کەفالەتی یەک سەد ملیۆنی دابین بکات و ڕەوانەی زیندان کرا.
دادستێنی گشتی و شۆڕشی ناوەندی پارێزگای کوردستان وتیشی: بە پێی پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی زیندان، ئەو کەسە پاش ناساندن و پێش لە چوونی بۆ ناو زیندان تاقی کردنەوەی کۆرۆنای لەسەر کرا و لە کەرەنتینە دانرا و بە پێی ئەرێنی بوونی تاقی کردنەوەکەی دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و ئەو کەسە قەد نەچووە نێو زیندانی گشتییەوە.
جەباری بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پاش خەواندنی لە نەخۆشخانە و پشکنین، ئەو کەسە جگە لە نەخۆشی کۆرۆنا، نەخۆشی دڵیشی هەبوو.
ناوبراو هۆکاری مەرگی ئەو زیندانییەی جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانە ڕاگەیاند.
بۆچوونی ئێوە