بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی وەرزیی ئەنجومەنی سەرۆکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە شاری ڤیەن بە شێوەی مەجازی دەستی پێکرد و تا رۆژی ١٩ی ژوئەن (٣٠ی جۆزەردان) درێژەی دەبێت.
تەوەری سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەی سەرۆکان، لێکدانەوەی نوێترین ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس لەبارەی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران و پابەندییەکانی لە بەرجامە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر "لۆرێنس نۆرمەن" هەواڵنێری ئاژانسی واڵستریت ژۆڕناڵ بە ئاماژە بە بشێویی تەواو لە ڕەوتی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاندووە کە پێدەچێ ئەمریکا بیەوێ لەم کۆبوونەوەیە بڕیارنامەیک بۆ "تاوانباری ناهاوکاریی ئێران لە گەڵ ئاژانس" ئاراستە بکات.
Your Comment