بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت لە پێوەندی لەگەڵ جیدی نەگرتنی ئامادەیی ترامپ بۆ دانوستان، وتی: وادیارە ئەم جارە ئەمریکا تێدەکۆشێت ئەژنۆی خۆی لەسەر ملی مافزانانی لێهاتووی جیهان دابنێت و هەناسەی دادپەروەری و نرخە هاوبەشە مرۆییەکان بچنێت. هەر ئەم ڕووداوە بۆ تێگەیشتن لە ئەوەی کە بۆچی ئامادەیی ترامپ بۆ دانوستان جیدی وەرناگرین، بەسە.
وتیشی: هەر ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی ژمارەیەک بەڵێن بۆ لایەنەکان دەگرێتەوە و کەسێک کە لە سووکایەتی کردن بە مافی نێودەوڵەتی باکێکی نییە چۆن دەتوانێت ئامادەی بەڵێن دان لە دانوستان و ڕێککەوتن لەگەڵ نەتەوەکانی تر بێت؟ ئەمڕۆ ئەمریکا هیچ بژاردەیەکی لەبەر دەممان نەهێشتووە جگە لە وەستان لە بەرانبەر زۆربێژی و بانگهێشتی هەموو نەتەوەکانی جیهان بە وەستان لە بەرانبەر ئەو نادادپەروەرییە.
Your Comment