یەکەم وێنەی ئەو سیخورەی سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا، بڵاو بووەوە

وێنەی مەحموود مووسەوی مەجد تۆمەتبار بە بڵاو کردنەوەی شوێنی هاتوچۆ و دانیشتنی سەردار شوهید قاسم سولەیمانی، بۆ یەکەم جار بڵاو بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی میدیایی دەسەڵاتی داد، سێشەممەی ئەم هەفتەیە غوڵام حسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دەسەڵات یداد لە بەشێک لە کۆنفڕانسە ڕۆژنانەڤانیەکەیدا ڕایگەیاند لەم دواییەدا کەسێک بە ناوی سەید مەحموود مووسەوی مەجد کوڕی سەید کازم کە هەم پێوەندی لەگەڵ مووساد هەبووە و هەم لەگەڵ سیا، لە بوارە جیاوازە ئەمنیەکان زانیاری کۆ دەکردەوە و دەیخستە بەر دەست ئەوانەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئیسماعیلی، یەکێک لە تۆمەتەکانی ناوبراو ڕاگەیاندنی شوێنی هاتوچۆ و دانیشتنی سەردا سولەیمانی و هەندێک فەرماندە سەربازییەکان لە سەردەمە جیاوازەکان بە سیستەمی هەوالگری سیا و مووساد بوو کە بە فەرمانی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپا.

هەروەها ناوەندی مێدیایی دەسەڵاتی دادیش لە شرۆڤەی بەشێک لە دۆسیەی ناوبراو کاتی دەستگیر کردنی ئەو سیخوڕەی هەژدەی ڕەزبەری ٩٧ ڕاگەیاند کە لە سەرەتای دەستگی کرانیەوە تا ئێستا ئازاد نەبووە و دۆسیەکەی ئەو هیچ پێوەندیەکی بە هەوڵی تیرۆریستی دەوڵەتی ئەمریکا لە شەهید کردنی سوردا سولەیمانیەوە نیە.

News Code 32773

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha