ئەنگوستیلەی زیرەک بە توانایی ناسینی تووشبووی کۆرۆنا

مۆدێلێک لە ئەنگوستیلەی زیرەک بەرهەم هاتووە کە دەتوانێ هێماکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ٣ رۆژ زووتر و بە وردبینیی لە سەدا ٩٠ پێشبینی بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئەنگجێت، عەلی ڕەزایی بەڕیوەبەری باڵای ئەنستیتۆی نۆرۆساینس ڕاکفلێر (RNI) بە هاوکاری توێژەرانی ئەو ڕێکخراوە و زانکۆی پزیشکی WVU جۆرە ئەنگوستیلەیەکی زیرەک بە ناوی ئوورا (Oura)یان بەرهەم هێناوە کە توانای پێشبینیی تووشبوونی خاوەنەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە

بە گوێرەی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی ئەو توێژینەوەیە، ئەنگوستیلەی زیرەکی بەرهەم هاتوو لە رێگەی سیستەمێکی دەمارناسی و لێکدانەوەی ئاستی دڵەراوکە، توانای حافیزە و هێماگەلی دیکەی بایۆلۆژیکی وەک یاوی لەش، کوتەی دڵ، ئاستی هەناسەبڕکێ و نمانەی خەوی کاربەر، دەتوانێ دەرکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە وردبینیی لە سەدا ٩٠ و سێ رۆژ زووتر پێشبینی بکات.

ئەو پلاتفۆرمە تا ئێستا لە سەر ٦٠٠ کەس لە کادێری دەرمان تاقی کراوەتەوە و RNI خەریکی هاوکاری کردن لە گەڵ هاوبەشە جۆراوجۆرەکانی وەک زانکۆی تۆماس جێفێرسۆن و ڤێندێربیڵتە بۆ ئەوەی لە پلاتفۆرمەکەی لە سەر ١٠ هەزار کەس تاقی بکاتەوە.

News Code 32662

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =