پڕۆفیسۆر ڕابێرت وای شاپیرۆ مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی کۆلۆمبیا لەبارەی سیاسەتی دەرەکی ترامپ و پێرەویی لە ڕوانگەکانی هێنری کسینجێر لە بابەتی گوشاری بەربڵاو خستنە سەر چین، بە هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهری ڕاگەیاند: ترامپ دەیەوێ سەرنجەکان بۆ لای چین وەک کانگای نەخۆشیی کۆرۆنا و بە چەواشەبردنی جیهان ڕاکێشێ و لەو رێگەوە وێرای لۆمەکردنی دیموکراتەکان خەسارەکان کۆمەڵایەتییەکانی لە پێناو هەڵبژاردنەوەی دووبارەی کەم بکاتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستەکانی جۆ بایدن لە ئەگەری هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا هەمبەر بە ئێران، ڕاشیگەیاند: هەڵوێستی بایدن پاوەجێتر و سەقامگیرتر دەبێ و لە بابەتی ئێرانیشەوە، هەڵوێستەکانی لە ئۆباماوە نزیکترە و دەگەڕیتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ تاران.
Your Comment