بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنیوز، پێش نویوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە) باوک و کوڕێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە هۆی بۆردومانی گوندی هتنێ لە سنووری بادینان و لە نزیک چیای کوڕەژارۆی سەربە شاردەێی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک لە لایەن سوپای تورکیاوە، گیانیان لە دەست داوە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هەردوو قوربانییەکە بە ناوی "جهلال نورهدین محێدین" و "ئهحمهد جهلال" دانیشتووی شارەدێی "دێرەلووک"ـن کە چەند کیلۆمەترێک لە شوێنی بۆردوومانەکەوە دوورە و هەروەها لەو هێرشەدا کەسێکیش برینداربووە.
شایانی باسە، پێشتریش هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بۆتە هۆی گیان لە دەست دان و برینداربوونی هاووڵاتیانێکی زۆری ئەو هەرێمە و بەوشەوە تا ئێستا دەوڵەتی هەرێم کاردانەوەیەکی ئەوتۆی بەو هێرشانە نیشان داوە و لە بەرامبەردا ئامادەبوونی هێزەکانی پەکەکەی لەو ناوچانە بە هۆکاری هێرشەکان زانیوە و خوازیاری کشانەوەیان لە باکووری هەرێمی کوردستان بووە.
بۆچوونی ئێوە