ئەمریکا بەری کردنەکانی ئێران لە بواری ناڤۆکی درێژ ناکاتەوە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە بڕیارە بەری کردنەکانی ئێران لە بواری ناڤۆکی درێژ ناکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند کە دەولەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەیەوێت بەری کردنەکانی ئێران لە بواری ناڤۆکی درێژ نەکاتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو مێدیا ئەمریکییە، هەندێک بەرپرسانی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا لەو بارەوە ڕایانگەیاندووە کە دەوڵەتی ترامپ دەیەوێت کۆتایی بهێنێت بە سیاسەتی بەری کردنی ڕووسیا، چین و کۆمپانیا ئەوروپییەکان کە بەمەبەستی هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی ناڤۆکی ئێران دەرکرابوون.

بە ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست، کارناسانی قەدەغەی پەرەسەندنی بەرنامەی ناڤۆکی پێیان وایە کە ئەو بەری کردنە ویستی تاران بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم کەم دەکاتەوە و دەلاقەیەکی بەنرخی بۆ بەدەست هێنانی زانیاری لەسەر بەرنامەی ناڤۆکی ئەو وڵاتە کردووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەوڵەتی ترامپ لەهەمان کاتدا دەیەوێت بە شێوەی جودا گەمارۆکانی پێوەندیدار بە هاوکاری نێودەوڵەتی لە وزەخانەی ناڤۆکی بووشێهر ڕابگرێت. هەڵپەساردنی ئەو گەمارۆیە دەگەڕێتەوە بۆ پێش بەرجام. درێژ کردنەوەی هاوکری نێودەوڵەتی لەگەڵ وزەخانەی بووشێهر بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ درێژ دەکرێتەوە.

News Code 32579

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =